زاری كرمانجی – سۆران :
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ڕایگەیاند:” دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار كرایەوە كەوا كەسێك لەرێگەی تۆری كۆمەڵایەتی ( سناپ چات ) هەڵسابوو بەدانانی ئەكاونتێك بەناوی كچێكی سۆران و توانرا دەستگیر بكرێت .
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئاماژەشی بەوەداوە، لەو رێگەیەوە كەسایەتی كچەكەی لەكەدار كردبوو و هەڕەشەشی لێ كردبوو، بۆیە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندی هەولێر دوای هەوڵ و بەدوداچوون توانرا لە سۆران تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت و دوای وەرگرتنی بریاری بەرێز دادوەر توانرا دەستگیر بكرێت .
دووپات لەوەكراوەتەوە، تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەی ناوە، و بەبڕیاری بەرێز دادوەر ڕاگیرا بەپێی مادەی ( ٢ ) لە یاسایی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندی سزا دەدرێت .