مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت كە تاوانەكانی ئەسەد نابێت بە بێ سزا تێ بپەڕێت و دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا ش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەسەد دەركرد .
جان نویل بارو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگەیاند “تاوانەكانی ئەسەد ئەوەندە گەورە و قێزەونن، نابێت بە بێ سزا تێ بپەڕێت، بە تایبەت ئەو تاوانانەی لە گرتووخانەی سیدنایا ئەنجامدراون،”
بارو جەخت لەوەش دەكاتە كە فەرەنسا هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە سووریا چڕ دەكاتەوە .
لە لایەكی دیكەشەوە دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا بە تۆمەتی بەشداریكردن لە تاوانی جەنگ و كوشتنی هاووڵاتییەكی فەرەنسی لە ساڵی 2017 لە پارێزگای دەرعا، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەسەد دەركرد .
هاوكات لە ساڵی 2023 ش، فەرەنسا جارێكی دیكە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەسەد بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی كیمیایی لە ناوچەی غۆتەی ڕۆژهەڵات لە نزیك دیمەشق لە ساڵی 2013 دەركردبوو .


































































