زاری کرمانجی – رواندز:
بڕیارە سبەی لە رواندز دەست بکرێت بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر هاووڵاتییان.
بریکارەکانی خۆراک لە رواندز داوا لە هاوڵاتییان دەکەن سبەی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦-١٠-٢٠٢٢ بەرمیلەکانیان ئامادەبکەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی دابینکراو”.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند ” هەر هاووڵاتییەک گلەیی هەبێت لەو نەوتە لە کوالێتی و بڕی ئەو ٢٠٠ لترەی کە پێیان دەدرێت، ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی بەداوداچوونی بۆ بكەن.