” گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار و 650 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە “
زاری كرمانجی-خەلیفان
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی 12 گوندی سنووری قەزای خەلیفان بەردەوامی هەیە.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەبەردەوامی كاروانی ئاوەدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ 12 گوندی سنووری قەزاكەمان و كاركردن تیاندا بەردەوامی هەیە”.
ئاشكراشی دەكات: ” پڕۆژەكان بریتیین لە گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ 10 گوندی دۆڵی بیاو بە گوژمەی 2 ملیار دینار، هەروەها جێبەجێ كردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەكانی (گۆڕەز و كانی كۆلك) بە گوژمەی زیاتر لە 650 ملیۆن دینار، لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن.