سۆزان حەمەدشریف
یە كێك لە پیشە هەرە پیرۆزەكان پیشەی مامۆستایەتیە، ئەم پیشەیە وەك هەر پیشەكانی تر ئەرك و تایبەتمەندی خۆی هەیە. مامۆستایانی ئەلف وبێ ئەركێكی گەورەو گرینگیان لەسەر شانەلە قوتابخانە دەتوانم بڵێم ماندوترین مامۆستان بەراورد بە مامۆستایانی تر، چونكە لەپاڵ پەروەردەكردنی منداڵ دەبێت فێری خوێندن و نووسینیان بكەن، ئەوەش ئەركێكی وائاسان نییە، بۆیە پێویستە مامۆستا ئە لف و بێ شیاوی ئەو شوێنە بێت، كە دەستەی كارگێڕی قوتابخانە دیاری دەكات، نابێت بە شێوەی هەڕەمەكی بێت، چونكە دواتر بە زیان دەشكێتەوە سەر قوتابی و قوتابخانە، لێرەدا دەتوانم بڵێم مامۆستایانی ئەلف بێ زۆرترین بەركەوتنیان هەیە، لەگەڵ قوتابیانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی بەو پێوەرەكە زۆرترین بەشەوانەیان هەیە لە چاو مامۆستایانی بابەتەكانی تر لە پۆلی یەكەم.
هە ڵبژاردنی مامۆستای پۆلی یەكەم:
لە زۆرێك لە ووڵاتانی پێشكەوتوو پۆلی یەكەمی بنەڕەتی جێگەو بایەخ و گرینگ و تایبەتی خۆی هەیە، لەم ووڵاتانەدا بەڕێوەبردنی پۆلی یەكەم تەنها بەوكەسانە دەسپێردرێت لە كۆلێژو پەیمانگاكانی ڕاهێنانی مامۆستایان خوێندویانەو ئاراستەی پەروەردەی ئەوان وانە گوتنەوەیە لە پۆلی یەكەمی سەرەتایی.
باری دەروونی منداڵی پۆلی یەك:
هەموو قۆناغەكانی ژیان خاسیەت و مۆرك و تایبەتمەندیەتی خۆیان هەیە و لەقۆناغەكانی تر جیادەكرێنەوە. یەكێك لە قۆناغەكانی ژیانی منداڵ قۆناغی چوونە قوتابخانەیە ئەم قۆناغەش گرینگی تایبەتی خۆی لە دڵ و دەروونی منداڵدا هەیە، لەبەر ئەوەی تایبەت كە ئەوانەی نە چوونەتە باخچە بۆیەكەم جار ڕوبەڕوی مامۆستا دەبێتەوە، سەڕەڕای ئەوەش بۆیەكەم جار لەسەر كورسیەكی ڕەق و تەق بۆماوەیەكی زۆر دادە نیشێت، كە دەبێت بە بێدەنگی و عاقڵ دابنیشێت و دەنگە دەنگ نەكات ئەگەرنا ڕووبەڕوی هەڕەشەو چاولێ سووركردنەوەو لێدان دەبێتەوە كە سەرجەم گۆڕانكاری و ئەوداواكارییانە نوێن. منداڵ ئاشنایەتی لە تەكیان نییە، ئینجا تاوەكو منداڵ ئاشنایەتی لەگەڵ ئەو ژینگە تازەیە، كە ژینگەی قوتابخانە پەیدادەكات كاتێكی زۆری دەوێت پێویستە بە ڕێوەبەرو مامۆستایان لە تەكیدا بە ئارام و خۆڕاگرو لەسەرخۆبن توندوتیژی بەكارنەهێنن.