مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی نیشتمانیی لوبنان NNA ئاشكرای دەكات، بەرپرسی كەرتی ڕۆژئاوای بیقاع’ی حیزبوڵڵای لوبنان، لەلایەن كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو هێرشی كراوەتە سەر و كوژراوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ناوبراو “شێخ محەممەد حەمادی، بەرپرسی كەرتی ڕۆژئاوای بیقاع’ی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەردەم ماڵەكەی خۆی لە شارۆچكەی مەشغەرا، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەی لێكراوە و كوژراوە،”
ئاماژەی بەوەش كردووە ئەنجامدەرانی كردەوەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و تا ئێستا دەستگیر نەكراون .


































































