زاری كرمانجی-چۆمان
لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان بڵاوی كردەوە: ” رۆژی دووشەممە 20-1-2025 لە دیوانی قائیمقامەتی چۆمان، بە ئامادەبوونی ئەحمەد بارزان عەلیكۆ، قائیمقامی قەزای چۆمان و سەرۆكی لێژنەی ئابووری چۆمان، لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، كۆبوونەوەك لەگەڵ گۆشتفرۆشانی قەزای چۆمان ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی قەزای چۆمان سوپاسی گۆشتفرۆشانی قەزای چۆمانی كرد، كە بەپێی رێنماییەكانی لێژنەی ئابووری پابەندی مەرج و رێنماییەكان بوون، دواتر بۆ بەرژەوەندی گشتی بڕیار درا نرخی گۆشت لە قەزای چۆمان كەمبكرێتەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە بێت:
- گۆشتی گیسك و بەرخ كیلۆی 16,000
- گۆشتی نەرمەی گۆلك كیلۆی 14,000
- گۆشتی گۆلك بە ئێسك كیلۆی 12,000
































































