زاری کرمانجی-چۆمان
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان، ئاگاداری دانیشتووانی سەنتەری قەزای چۆمان دەکاتەوە ” ئەمڕۆ سێشەممە دەستبە دابەشکردنی بڕی (١٠٠) لیتر نەوت دەکرێت بەسەر هاووڵاتییان، ئەوانەی ناویان لای ئەو بریکارانەی خوارەوە یە، بەشە نەوتەکەیان لە بەنزینخانەی سیروان ئۆیل لەسەر پردی ناوەندە وەردەگرن”.
هاووڵاتی پێویستە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی کۆپی پسولەی خۆراک، یان کارتی نیشتیمانی لەلابێت، بە پێچەوانەوە ناتوانێت بەشە نەوتەکەی وەربگرێت.
ناوی بریکارەکانی خۆراک:
١ – ڕەحمەت مستەفا فاخیر بریکاری خۆراک.
٢- سەدیق عەزیز محەمەد بریکاری خۆراک.
٣- عەپدوڵا محەمەد عالی بریکاری خۆراک. محەمەد عال شۆرەیی سەرپەرشتی دەکات.
٤- فاتیمە حامد عبدالرحمن بریکاری خۆراک.































































