زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی هەوڵی خزمەتكردنی بەگشت سێكتەرەكانی ژیانی هاووڵاتییان داوە بەگشتی و بەتایبەتی لە بواری خوێندن و زانست و ژێرخانی تۆكمەی زانكۆ و پەیمانگاكان، هەروەك ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە كۆلێژەكەمان دەكەونە بواری جێبەجێ كردنەوە”.
د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی سۆران، گووتیشی: ” پڕۆژەكانمان بریتین لە دروستكردنی چەند هۆڵێكی خوێندن و تاقیگەو چەند پڕۆژەیەكی دیكە، هەروەها بە نزیكەی 200 ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی دیواری پاڵپشت لە كۆلێژی تەكنیكی سۆران چووە بواری جێبەجێكردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە پلان و بەرنامەماندایە یاریگەیەكی وەرزشی دروست بكەین، لەگەڵ چەند خزمەتگوزاری ديكه كە ببنە هۆی خواست و ئارەزووی قوتابی و مامۆستایانمان، دڵنیابن كاری زۆر باشتری لەدوایە و قوتابییان شایستەی زیاترن”.
ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا: ” پلان و بەرنامەیەكی دیكەی كۆلێژەكەمان ئەوەیە قوتابیانمان بە مێژوو هەستی نەتەوایەتی ئاشنا بكەین، لەڕێگەی كۆڕو سمینار و لە نزیكەوە گەشت پێكردنیان بۆ ئەم شوێنانەی پێویستن گەشتی زانستی تیادا ئەنجام بدەین.