محەممەد مەحموود- سۆران :
ئەمساڵ بە راورد بە ساڵی ڕابردوو کەمترین باران باریووە، جگە لە مێرگەسۆر لە قەزاکانی تری سنووری ئیدارەی سۆران تێکڕای باران بارینی ئەمساڵ ٢٠٠ ملیمی تێنەپەڕاندووە.
مەقبیلا مزووری، لە هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ئاماری باران بارینی ٢٤ کاتژمێری رابروو و تێکڕا و جیاوازی باران بارینی ئەمساڵ و پار ساڵی خستەروو، بەپێی ئەو ئامارە زۆرترین باران و بەفری ٢٤ کاتژمێری رابروو لە قەزای مێرگەسۆر بووە”.
بەرپرسی هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا ئەمساڵ تا ئێستا تەنها لە قەزای مێرگەسۆر تێکڕای باران بارین گەیشتۆتە ٢٠٠ ملم ، کەچی ساڵی پار تا ئەم کاتە لە مێرگەسۆر زیاتر لە هەزار ملم باران باریبوو.