زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ”ئەمڕۆ دووشەممە لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات ڕێژەکەی زیاتر دەبێ”.
ئەوەشی خستەڕوو، ”لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەکی کورت تێکەڵەى بەفر و باران دەبارێت، ڕوونیشیکردەوە کە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و لە درەنگانی شەودا کاریگەری کۆتایى دێت و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت”.
کەشناسی ڕاشیگەیاند ”پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان تا 10 پلە دادەبەزێت”.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە زیاتر لەناوچە بەرزەکان و بەیانیەکەشی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.































































