” ساڵى رابردوو 30 شوێن مۆڵەتى کارکردنى گەشتیاریى پێدراوە”
بەختیار سەباح-سۆران:
لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، زیاتر لە 160 شوێن مۆڵەتى کارکردنى گەشتیارییان هەیەو ساڵى رابردووش 30 شوێن مۆڵەتى گەشتیارییان پێدراوە.
کەمال خودادا، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و بە بازاڕکردنى گەشتیاریى، لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى سۆران بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە سنوورى ئیدارەى سۆران، 163 شوێنى گەشتیاریى مۆڵەتى کارکردنیان هەیەو ساڵى رابردووش 30 شوێن مۆڵەتى کارکردنى گەشتیارییان پێدراوە، هەروەها 76 نوێکردنەوەى مۆڵەتى گەشتیاریش هەبووە ”.
زیاتر روونیکردەوە، ئەو شوێنانەى مۆڵەتى گەشتیارییان هەیە، لەوانە 15 هوتێل و موتێل، ریستۆرانت 34 مۆڵەت، 3 کۆمپانیا، گوندى گەشتیاریى 8 مۆڵەت، 3هۆڵى ئاهەنگ، کەپرى گەشتیاریی 24، کافتریاکان 20 مۆڵەت، مەیفرۆش 14 و کۆشکى گەشتیاریی و ستاند 14 مۆڵەتیان پێدراوە”.
































































