مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پەرلەمانتارێكی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت دەبێت مۆدێلی سیستەمی وڵات لە توركیا بگۆڕێت و حكومەتی مەركەزیی مۆدێلی بەسەرچووە و لە ئێستادا فیدراڵییەت مۆدێلێكی یەكگرتوو و سەركەوتووە .
سینان چیفتیورەك پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی پارێزگای وان ڕاگەیاند “لە توركیا و سووریا، حكومەتی مەركەزیی مۆدێلی بەسەرچووە، چونكە چیتر ناتوانرێت دەوڵەت بەو شێوەیە خۆی بەڕێوە ببات،”
پەرلەمانتارەكەی دەم پارتی دەشڵێت “ئەمڕۆ كاتی ئازادبوونی گەلانە، ئیدی دەوڵەت لەسەر بنەمای نەتەوە مۆدێلی نەماوە و دەبێت لە توركیا مۆدێلی سیستەمی وڵات بگۆڕێت و فیدراڵییەت مۆدێلێكی یەكگرتوو و سەركەوتووە.”
































































