زارى کرمانجى-سۆران:
تۆم فلیچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، زیاتر لە 630 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی چوونەتە ناو کەرتی غەززە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دێت.
تۆم فلیچەر لە پلاتفۆرمی “ئێکس” ڕایگەیاندووە، ” ڕۆژی یەکشەممە، زیاتر لە 630 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی چوونەتە ناو غەززە، کە لانیکەم 300 لەو بارهەڵگرانە گەیشتوونەتە باکووری کەرتەکە.”
فلیچەر گوتیشی: “هیچ کاتێک نییە بەفیڕۆی بدەین، دوای 15 مانگ لە شەڕی بەردەوام، پێداویستییە مرۆییەکان زۆر گرنگن.”
































































