مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئارین دوای دەستگیركردنی باوكی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران، رۆژانە دەچێتە بەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكەی و ناڕەزایی خۆی نیشان دەدات و داوای ئازادكردنی باوكی دەكات .
بە پێی هەواڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە هێزەكانی سوپای پاسداران بە سواری دوو ئۆتۆمبێل بە دوای ئارین ی مێردمنداڵ دەكەون و لە پشتەوە تەقەی لێ دەكەن و بە سەختی برینداری دەكەن، دوای ئەوە هیچ كەس لە بنەماڵەكەی و خەڵكی ناوچەكە ئاگاداری چارەنووسی ئارین ی تەمەن 17 ساڵان نین .
جەبار عەتایی باوكی ئارین، بە تۆمەتی كاری سیاسیی لە زیندانی شاری سنە ی رۆژهەڵاتی كوردستان بەندكراوە و ئارین یش هەموو رۆژێك بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیركردنی باوكی، دەچووە بەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە.































































