زاری كرمانجی-ڕواندز
ئێوارەی یەكشەممە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتی ڕواندز، كۆڕێك بۆ نووسەر شاعیر ” ناڵە حەسەن ” لەبارەی پەرتووكی ( فەلسەفەو شیعر ) سازكرا، دوای ناساندن و خوێندنەوەی ناوەڕۆكی دیوانەكەی، چەند شیعرێكی خوێندنەوە بۆ ئامادەبووان”.
لە كۆڕەكەدا ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی و خوێنەرو ڕۆشنبیران ئامادەبوون، لە كۆتایدا پەرتووكەكەی بەسەر ئامادەبووانی كۆڕەكە دابەش كرد.

































































