زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارهی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” لە ژێر راسپاردەی هەژار ماهر عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، هۆبەی تیشك سەربە فەرمانگەمان سەردانی گەڕەكی بارزانیان لە شەقامی شەهیدان لە قەزای ناوەندی سۆران كرد، بە مەبەستی بەداواداچوون و پشكنینی تاورێكی مۆبایل و ئەنتەرنێت لە سەرداوای بەشێك لە هاووڵاتییانی گەرەكە كە داواكاری گواستنەوەیان پێشكەشی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران كرابوو”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” دوای ئەوەی پشكنین بۆ تاوەرەكە كرا، بە گوێرەی رێنماییەكانی تایبەت بە تێشك ڕاپۆرتێك لەو بارەیەوە دەخەینە روو.































































