زاری كرمانجی – سۆران :
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حكوومەتی ئێران، دوێنی ئێوارەی لە گوندی ئیبراهیم ئاوای سەربە پارێزگاری برووجێرد ڕایگەیاندووە” تۆمەتبارەكە دوای یەك كاتژمێر لە ڕووداوی كوشتنەكە لە كاتی خۆرئاوابوون لە ڕۆژی هەینی دەستگیر كراوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن، كەسێكی دانیشتووی گەڕەكی ئیبراهیم ئاباد لە برروجێرد بە دەمانچەی دەستی سێ خوشكی خۆی كوشتووە و سەرەڕای هەوڵدان بۆ هەڵهاتن، دوای چەند كاتژمێرێك دەستبەسەر كراوە.
قدرەتولڵا وەلدی، ئاماژەی بەوەشكرد ” بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدان، پاڵنەری كوشتنەكە بابەتی خێزانیی بووە و دۆسیەكە لە قۆناغی لێكۆڵینەوە و تەواوكردنی دایە”.

































































