زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، تۆمه‌ته دروستی ده‌كه‌ن و لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی پارتیان نه‌دایه‌وه.
زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكا باس له دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه و ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه بۆچی هه‌ڵبژاردن نه‌كرا.
ره‌تی كرده‌وه كه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌بووبێت
ڕوونیشی كرده‌وه كه پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هیچ لایه‌نێك نییه كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كات، به‌ڵكو پشتگیری له ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌ین كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێ.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ره‌تی كرده‌وه كه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌بووبێت و به توندی گوتی” پارتی ئاماده‌ی هه‌موو گفتوگۆ و دانووستانێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێ، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك وه‌ڵامی ده‌سپێشخه‌ری پارتی نه‌داوه‌ته‌وه تا هه‌ڵبژاردن بكرێ”.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش گوتی، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وامی ده‌بێت و ئامانجی ئه‌و وه‌رزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پرسی ده‌ستووره تا ببینه خاوه‌نی ده‌ستووری خۆمان.
لێدوانی زانا مه‌لا خالید له‌كاتێكدایه كه پێشتر پارتی سووربوونی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاندبوو، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێك ئاماده نه‌بوون هه‌ڵبژاردن بكرێت.