زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆر و شارەزایانی بواری خۆراك، سوودەكانی خورما بۆ جەستەی مرۆڤ دەخەنەڕوو، كە به‌هۆی زۆری ماده كانزایه‌كان تێدا سوودێكی زۆر باشی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه و هەروەك لەم چەند خاڵەی خوارەوە ئاماژەی پێكراوە.
1- به‌هۆی زۆری ڤیتامین A له خورمادا یارمه‌تیه‌كی باشی شه‌وكوێری ده‌كات بۆ چاكبونه‌وه .
2- رۆلێكی گرنگ ده‌گێرێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی مێشك و ده‌روون .
3- به‌هوی بونی ڤیتامین B1 له خورمادا یارمه‌تی به‌هێز كردنی ماسولكه‌وه ده‌ماره‌كان ده‌دات .
4- ڤیتامین B2 ی تێدایه ئه‌م ماده‌یه‌ش یارمه‌تی چالاك بونی جگه‌ر ده‌دات و بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه به‌سوده كه نه‌خۆشی جگه‌رو زراویان هه‌یه
5- به‌هۆی بونی ماده‌ی فسفۆرهوه یارمه‌تیه‌كی باشی چالاكیه سێكسیه‌كان ده‌دات و لاوازی سیكسی كه‌م ده‌كاته‌وه .
6- بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سوده كه رێژه‌ی خوێنیان نزمه و یاخود سستی ریخۆڵهڵهو گرفتی هه‌زم كردنیان هه‌یه چونكه ماده‌ی ئاسنی تێدایه .
7- رۆَڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه بۆ ده‌ردانی ئه‌و ماده زیانبه‌خشانه‌ی كه له له‌شدا كۆبونه‌ته‌وه به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌بێت
8 – گرنگی خورما له‌وه‌دایه گه‌ده ئاماده ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی خواردن و هه‌رسكردن چالاك و به‌هێز ده‌كات هۆكارێكیشه بۆ نه‌هێشتنی قه‌بزی .
9 -خورما چه‌ندین ماده‌ی سودبه‌خشی كانزایی تێدایه وه‌ك بورون و كالیسیۆم و كوبالد و مس و فلور و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆر و سودیۆم و توتیا و فلۆر و چه‌ندین جۆر ڤیتامین، ئه‌م مادانه‌ش بۆ به‌هێزكردنی ددانه‌كان به‌سوده‌و رێگری له كلۆربونی ده‌گرێت .
10- بۆ جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌سوده و به‌رگریه‌كی باشیش ده‌كات بۆ رێگرتن له چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار .
11- چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی كێش .
12 – بۆ ته‌نگه نه‌فه‌سی و تێكچونی هه‌ناسه‌دان به‌سوده































































