مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای زیاتر لە 15 مانگ جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و كوژرانی زیاتر لە 47 هەزار كەس و ئاوارە بوونی 2 ملیۆن فەلەستینی لە كەرتی غەززە و وێران بوونی شارەكە، لە كۆتایدا ڕۆژی سێشەممە 14ـى كانوونی دووەمی 2025 میدیای ئەمریكا ڕەشنووسی ڕێككەوتنی ئاگربەستی بۆ جەنگی غەززە بڵاو كردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵێك كە لە ڕۆژنامەی (عەرەب نیووز) بڵاوكراوەتەوە بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە 80 ملیار دۆلار و 40 ساڵ كاركردنی دەوێت .
ئاژانسە فریاگوزارییەكان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە بنیاتنانەوەی خانووەكان و ژێرخانی ئابووریی غەززە، ماوەی 40 ساڵ كاركردن و زیاتر لە 80 ملیار دۆلاری پێویستە.
دەشڵێن “غەززە بووەتە كەلاوە و خۆڵەمێش.”































































