زاری کرمانجی-سۆران
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا، بۆ هەر خێزانێک ئاردی سفر، هێلكە و چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكیان زیاددەكرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “دەستمان بە دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵی 2025 كردووە و لە مانگی ڕەمەزانیشدا بۆ هەر خێزانێك بڕی كیلۆیەك فاسۆلیای پێدەدرێت لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەدا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاردی سفر، هێلكە و چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیاددەكرێت.
بازرگانیی عێراق دەڵێت: “بڕی 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر و دوای پشكنین، دەست بە داگرتنی دەكرێت و لە چوارچێوەی بەشەخۆراك دابەشدەكرێت”.

































































