مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حكومەتی نوێی سووریا، لە بڕیارێكی دا هاوردەكردنی كاڵای بەرهەم هێنراوی ڕووسیا و ئێرانی بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە دەكات.
بەپێی هەواڵێك كە لە ڕۆژنامەی (ئارمانی ئیمروز) ی ئێرانی بڵاوكراوەتەوە حكومەتی سووریا هاوردەكردنی كەلوپەلی ئێرانی قەدەغە كرد .
لە هەواڵەكە ئەوەش هاتووە كە بڕیارەكەی حكومەتی سووریا تەنیا بۆ قەدەغەكردنی كاڵا نییە، بەڵكوو هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ ناو سووریا سنووردار كردووە.
لە سەردەمی حوكمڕانی بەشار ئەسەد، پەیوەندییەكانی حكومەتی سووریا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا زۆر فراوان بووە، بەڵام هەر وەكوو ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ كردووە ئێستا توركیا كاریگەریی لەسەر پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان لەو وڵاتە هەیە و جێگای ئێرانی گرتووەتەوە.
































































