محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا کێڵگەی گازی کۆرمۆر کەوتووەتە پرۆسەی پەرەپێدانەوە، کە بووەتە هۆی دابەزینی پەستانی گاز و کەمبوونەوەی ٧٥٠ مێگاوات کارەبا لە تۆڕی گشتی.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی هەندێک گرفتی تەکنیکییەوە کارەکان دواکەوتوون، بەڵام بەپێی پلانی کۆمپانیای “دانەغاز” بڕیارە تا کاتژمێر ٨ی ئەمڕۆ شەممە دۆخەکە بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
جێی ئاماژەیە، تیمە تایبەتەکانی وەزارەتی کارەبا لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم بارودۆخە و توانیویانە لە رێگەی وێستگەکانی دوکان و دەربەندیخانەوە ٢٥٠ مێگاوات کارەبای زیادە دابین بکەن.

































































