” 750 میگاوات کارەبا کەمبووەتەوە”
زارى کرمانجى-سۆران:
وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: “هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوەو بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە.”
ئەوەش ڕونکراوەتەوە “بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان دواكەوتووەو بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە بڕیارە تا ئەمڕۆ شەممە ١٨ى کانوونى دووەم، دۆخەكە ئاسایی بێتەوە.”
ئاماژە بەوەشکراوە: “تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیاد كردووە.”

































































