“پەنجەمان هێشتا لەسەر دوگمەی مووشەکەکانمانە، ئەگەر بگەڕێنەوە”
زارى کرمانجى-سۆران:
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئیسرائیل ڕادەگرین.
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: “ئێمە پیرۆزبایی لە گەلی فەڵەستین دەکەین، ڕێککەوتننامەی ئاگربەست گرنگە، ئێمە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەدا ڕادەگرین.”
ئاماژەی بەوەش کرد “پەنجەمان هێشتا لەسەر دوگمەی مووشەکەکانمانە، هەروەها مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان بە تەواوی ئامادەن، ئەگەر بگەڕێنەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوە.”

































































