شارەزای بواری كەشناسی بڵاوی كردەوە كە” ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە جارێكی دیكە بارانبارینی پچر پچر دەستپێدەكاتەوە لەگەڵ چالاكبوونی هەورە بروسكە”.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسییە لە بڵاوكراوەیەكیدا ئاماژەی بەوەداوە” دوانیوەڕۆی سبەی چوارشەممە تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە جارێكی دیكە ناوچەكانمان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمەپەستانێكی لاوازی دەریای سوور و بارانبارینی پچر پچر بەرێژەی كەم تا مامناوەند لە ناوچە جیاجیاكاندا دەستپێدەكاتەوە”.
هەروەها نووسیویەتی ” لەگەڵ چالاكبوونی هەورە بروسكە لە هەندێك كاتدا و ئەم حاڵەتە كورتخایانەش ئێوارەی پێنجشەممە كۆتایی دێت و تا كۆتایی مانگ كەش زیاتر بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە لەگەڵ ناجێگیری لە بەرزی و نزمی پلەكانی گەرما لەو ماوەیەدا”.