زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنهری وڵاتان بهڕێوه دهچێت.
بەپێى زانیارییەکانى زارى کرمانجى، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا باس کێشەکانى نێوان هەرێم بەغدا دەکرێت، لەبارەى پرسى بودجەو مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.
هەروەها لە کۆبوونەوەکە، یاسای بودجە و ئەو پابەندییانەى لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، جێ بەجێ نەکردنی پابەندییەکانی حکوومەتی عێراق لەبارەی بودجەو گفتوگۆى لەسەر دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ زیاتر لە 23 کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان بەشدارن، سەرەتا سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وردەکارییەکی لەبارەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای بودجە خستە بەردەم کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان. دواتریش وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان باسی گفتوگۆیەکانی لەگەڵ بەغدا کرد، هەروەها باسی لەو ستەمانە کرد کە بەغدا لە هەرێمی کوردستانی دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت داوا لە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان بکرێت، ڕۆڵیان هەبێت لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت لە جێ بەجێ کردنی یاسای بودجە.
































































