محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای کۆبوونەوەی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە گەڵ دەستەی پڕۆژەی هەژماری من، بڕیادرا لە ماوەی ٢ مانگدا مامەڵەی هاتنەو هەژماری من بۆ سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بە کۆتا بێت و مانگانە لە رێگەی ئامێرەکانی ATM ەوە مووچەکانیان لەگەڵ مامۆستا و فەرمانبەرانی میلاک وەردەگرن.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند” تایبەت بەمامۆستایانی گرێبەست،دوای کۆبونەوەمان لەگەڵ دەستەی هەژماری من لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردوستان بڕیاردرا کە مامۆستایانی گرێبەستیش وەک هەموو فەرمان بەرانی دیکەی حکومەت مامەڵەی هەژماری من یان بۆ بکرێت و لەماوەی 2 مانگ پڕۆسەکە بەکۆتا دێت و مامۆستایانی گرێبەستیش لەگەڵ میلاک لەهەمان ڕۆژ لە رێگای ئامێرەکانی ATM موچەکانیان وەردەگرن”.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران، ئەوەشی بۆ زاری کرمانجی خستەروو” پرۆسەی هەژماری من ڕێگە خۆشکەر دەبێت و یارمەتیدەرێکی گرنگ دەبێت بۆ مامۆستایانی گرێبەست لەڕووی ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی موچەکەیان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی ئیدارەی سۆرانیش وەک یەکەم پەروەردە مامەڵەی پرۆسەی هەژماری من بۆ مامۆستایانی سنورەکە دەست پێدەکات کە خۆی دەبینێتەوە لە 4306 مامۆستای گرێبەست، لەسەرجەم پەروەردەکانی ئیدارەی سۆران.































































