مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی بانگبێژانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە هەر دوو شێوازی بانگدانی ئێرانی و توركییان لە مزگەوتەكان قەدەغە كردووە و دەشڵێت “پێویستە شوناسی نەتەوەیەمان بە بانگدانەوە دیار بێت و نامانەوێت لاسایی هیچ وڵات و كولتوور و زمانێك بكەینەوە.”
كاوە شاكر، سەرۆكی بانگبێژانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “مەبەستمانە بانگدان لە مزگەوتەكانی هەرێم، مۆركی شوناسی نەتەوەیی و ئایینی پێوە دیار بێت و لاسایی وڵاتانی دیكە نەكەینەوە،”
جەختی لەوەش كردووە كە پشتبەستنیان بە بانگدانی ئەلیكترۆنی، هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی ئەم دوو شێوازە لە بانگدانی هەرێمی كوردستان دوور بخەنەوە و دەشڵێت كە بانگبێژەكانیان سەرپشك كردووە بە هەر جۆرە ئاوازێك بانگ بدەن بەو مەرجەی بە شێوازی ئێرانی و توركی نەبێت .