زاری كرمانجی-سۆران
بەردێكی سەرەنج راكێش لە چیایی برادۆست لە نێوان هەردوو ئەشكەوتی (بەستوون و دیان) هاوشێوەی ئاژەڵێكە، ئەمەش خواستی چوونی خەڵكی بۆلای خۆی راكێشاوە بەتایبەتیش چالاكوانانی شاخەوانی.
بەردی سمتەرا، شێوە جیاواز و سەرەنج ڕاكێشە دەكەوێتە چیایی برادۆست، لە نزیك هەردوو ئەشكەوتی (بەستوون و دەیان) بەردەكە لە شێوەی ئاژەڵێك هەڵكەوتووە، لەكاتی گەشتەكاندا بەتایبەتیش چالاكوانانی شاخەوانی بۆ گرتنی وێنە رووی تێدەكەن و دیمەنێكی سەرەنج ڕاكێشی بە ناوچەكە بەخشیووە”.
بەپێی سەرچاوەكان لەكۆنەوە لە بەشی خوارەوەی بەردەكە دەستكاری كراوەو كۆڵدراوە، بەمەش ناونراوە سمتەرا، بەرزیەكەی زیاتر لە مەتر و نیوێك دەبێت، هەروەها درێژیەكەی زیاتر لە دوو مەترە جوانییەكی نەوازەی بە شوێنەكە بەخشیووە.