مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران لە هەڤپەیڤینێكی دا لەگەڵ كەناڵێكی ئەمەریكی، هۆشداری بە سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی ئەمەریكا دا لە مەترسیی “شەڕ” دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایدەگەیەنێت “ئێران خوازیاری ئاشتی و كەمبوونەوەی پەرەسەندن و گرژییەكانە لە ناوچەكە و جیهاندا.”
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی (ئێن بی سی نیووز) ی ئەمەریكی، كە دوێنێ سێشەممە پەخش كرا، هیوای خواست كە ترەمپ ببێتە هۆی ئاشتی ناوچەیی و جیهانی و دەشڵێت “ئامادەین بۆ چوونە ناو دانوستانێكی شكۆمەندانە، لە پێناو هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهان،”
گوتیشی كە تاران بە هیچ شێوەیەك بەدوای بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نییە و ترەمپیشی ئاگادار كردەوە لە مەترسیی “شەڕ” دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایگەیاند “ئەوان تۆمەتبارمان دەكەن، كە ئێمە هەوڵی دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی دەدەین، بەڵام لە ڕاستی دا هەموو ئەو كارانەی تا ئێستا كردوومانە ئاشتیانە بووە، هەرگیز بەدوای دروستكردنی چەكی ئەتۆمیدا نین.”