زاری كرمانجی-سۆران
نادر ڕوستی نووسەرو شارەزایی گەشتوگوزار، بڵاوی كردۆتەوە، دڵشادم كە توانیم هاوكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بكەم بە پێدانی وێنە و بەنووسین و رێكخستنی تێكستی شوێنە ئایینییەكانی هەرێمی كوردستان كە ٥٤ شوێن لەخۆ دەگرێت لە پارێزگاكانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك، هەڵەبجە، موسڵ). دەست خۆشی لە وەزارەتی ئەوقاف دەكەم لە بەچاپ گەیاندنی رێبەری گەشتیاری ئایینی هەرێمی كوردستان”.
ئاماژەی بەوەشداوە: ” لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ یەكەم جار رێبەری گەشتیاریی ئایینیم لە دەستەی گەشتوگوزار بە چاپ گەیاند، بەڵام ئەمەی ئەم جارە لە ڕووی تێكست و زانیاری و وێنە باشتر و دەوڵەمەند ترە.