مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی حكومەت، لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕێكارە نوێیەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت هەر كەسێك بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت، دەبێت بۆ ماوەی 21 ڕۆژ وانە بخوێنێت و 12 ڕۆژیش ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی 1ی 2025، ڕایگەیاند “هەر كەسێك بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت، پێویستە 21 ڕۆژ و بۆ ماوەی 45 خولەك وانە بخوێنێت و هەروەها 12 ڕۆژیش بۆ ماوەی 30 خولەك ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت.”
ئەوەش هاتووە “ئەو كەسانەی لە تاقیكردنەوەكاندا دەرناچن، بۆ دووبارەكردنەوەی تاقیكردنەوەكە دەبێت 25 هەزار دینار بدەن.”
وا بڕیارە ئەم پرۆژەیە لە مانگی 2 ی ئەمساڵ بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.