زاری كرمانجی-دیانا
ڕاگەیاندنی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ – دیانا، بڵاوی كردەوە: ” لە درێژەی كارو چاڵاكیەكانمان ئەمڕۆ دووشەممە هەڵساین بە سەردان كردن و چاودیری كردنی نووسینگەكانی پاسپۆرت و كارت نیشتیمانی لە سنووری ناحیەكەمان، لە ئەنجامدا نووسنگەیەكمان داخست و ریكاری یاسایی لەگەڵی گیرایەبەر، هەروەها بەگشتی ئاگادار كرانەوە كە پابەندی ڕێنماییەكانی لیژەكەمان بن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” خاوەن نووسینگەكان یارمەتیدەر بوون لە جێبەجێ كردنی ڕێكارەكان و بەڵێنیان دا كە پابەند بن بە ڕێنماییەكانی لیژنەكەمان، لە ئەگەری پابەند نەبوونیاین ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر”.
داواكاریشن لە هاووڵاتییان، لە كاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەك لە سنووری ناحیەی دیانا، پەیوەندی بكەن بەم ژمارانە «٠٧٥٠٩٦٨٣١٣٥» «٠٧٥٠٥٣٩٨٨٦٨»