زاری كرمانجی :
بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا، باجی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن هەڵبگیرێت و سەرجەم كۆمپانیاكانیش ناچار بكرێن نرخی كارتەكانیان كەمبكەنەوە.
ئەندامێكی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات كە لە ماوەی رابردوو دەستەكەیان نووسراوێكی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە بۆ هەڵگرتنی باجی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن لە بوودجەی ساڵی 2022دا.
كاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەكات پێشتر ئەو باجە بەهۆی كورتهێنانی بوودجە و خراپی دۆخی دارایی وڵات لەسەر كۆمپانیاكان دانرا، ئەمەش وایكرد نرخی كارتی مۆبایل هەزار بۆ هەزار و 250 دینار گران ببێت، لە ئێستادا كە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بوودجە و دۆخی داراییش باشە بۆیە دەكرێت لاببرێت.
كاروان ئەوەش دەڵێ :” نووسراوەكەی دەستەی پەیوەندییەكانی عێراقیان پەسەند كراوەو ماوەتەوە لە پرۆژە یاسای بوودجەدا هەمواربكرێتەوە و لاببرێت.”