زارى کرمانجى-سۆران:
فەرماندەى فیرقەى سۆران و جێگرەکەى بە بڕیارى سەرۆک بازرانى دیاریکران، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا بڕیارى رێکخستنەوەى یەکەى ٨٠ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان درا.
بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست زارى کرمانجى کەوتوون، هەر یەکە لە ( لیوا تارق هەڕەنى ) فەرماندەى فەرماندەیى سپیلک، وەک فەرماندەى فیرقەى سۆران و (عەمید فەرسەت حمیدەفەندى برادۆستی ) فەرماندەى هێزى سیدەکان، وەک جێگرى فەرماندەى فیرقە بە بڕیاری جەنابی سەرۆک بارزانی، دەست نیشانکراون.
لە ماوەى رابردوودا، بڕیارى رێکخستنەوەى یەکەى ٨٠ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەرچوو، لەو چوارچێوەیەدا فیرقەیەکى سەربازى و لەگەڵ ٣ لیواى سەربازى لە سنوورى ئیدارەى سۆران دروست دەکرێن.