زاری كرمانجی-سۆران
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2025 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران، مەڕاسیمێ دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی بەخشینی خوێن و ژیان بەڕێوەچوو”.
دوای بەخێرهاتنی میوانان وتاری حەكیم تێلی جێگری سهرپهرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشكەش كرا، دواتر هونەر عەبدولواحید سەرۆكی ڕێكخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، تیشكی خستەسەر ئامارەكانی خوێن بەخشین و بەشێك لەو كارو چالاكیانەی ئەنجامیانداون.
لەكۆتایشدا دەستخۆشی و رێزلێنانی ڕێخراوەكە بە ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێن بەخشان بەخشرا و كێك و شرینی بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا.