زاری كرمانجی-سۆران
لەمبارەیەوە ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانیی عێراق ڕای گەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی كانوونی دووەمی 2025 كراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، بریكارەكانی بەغدا و پارێزگاكان هاتوونەتە راسپاردن بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی پێوەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردەكە.
ئەوەشی خستەڕوو كە دابەشكردنی ئارد لە ناوچە هەژارنشینەكانەوە دەست پێ دەكات، لەسەر بنەمای بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش، پارە تەنیا لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە وەردەگیرێت.
ئەوەش زانراوە بۆ مانگی داهاتوو، ئامادەكاری دەكرێت تا ئاردی سفر دابەش بكرێت، ئەوەیش بۆ مانگی رەمەزان دەبێت.