مەهدی محەممەد – ڕواندز :
نرخی مریشكی زیندوو بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی و مریشك فرۆشێكی شاری ڕواندز یش هۆكاری هەرزانبوونی نرخەكەی بۆ هەناردەنەكردنی مریشك بۆ شارەكانی عێراق دەگەڕێنێتەوە .
هێمن نادر، مریشك فرۆش لە ڕواندز بە زاری كرمانجی گووت “لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی گەورە دوو هەزار و 200 دینارە و مریشكی بچووك هەزار و 750 دینار دەفرۆشین،”
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو گەیشتبووە سێ هەزار دینار و بەراورد بە هەفتەی ڕابردووش نرخی كیلۆیەكی 250 بۆ 750 دینار دابەزیوە و مریشك فرۆشەكەی ڕواندزیش هۆكاری هەرزانبوونی نرخی مریشك بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە لە ئێستادا مریشك هەناردەی شارەكانی عێراق ناكرێت و لە ناوخۆش بەرهەمەكەی زۆرە بۆیە نرخەكەشی هەرزان بووە .