زارى کرمانجى-چۆمان:
چەند ڕۆژێکە مووشەکێکى نەتەقاوە لەناو زەوییەکى کشتوکاڵى لە گوندى گەزنەى باڵەکایەتى کەوتووەتە خوارەوە، سەرچاوەیەکیش لە دەزگاى مین گووتى: ” ئەوە مووشەکى فڕۆکەیەو لە نزیک ئاوەدانى کەوتووەتە خوارەوە، ئێستا تیمەکانمان خەریکى پووچەلکردنەوە”.
سەرچاوەیەک لە دەزگاى گشتیى کاروبارى مین/ هەولێر بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند:”ئەم موشەکە بالیستى نییە وەک ئەوەى باس دەکرێت، موشەکى فڕۆکەیەو ئاراستەکراوە، لەناو زەوییەکى کشتوکاڵى گوندى گەزنەى باڵەکایەتى، نزیک لە ئاوەدانى کەوتووەتە خوارەوە”.
ئەو سەرچاوەیە گووتیشى: ” بەپێى نووسینى سەر مووشەکەکە، پێدەچێت تورکى بێت، ئێستا تیمەکانمان لە شوێنى ڕووداوەکەن، خەریکى پوولەچکردنەوەى ئەو موشەکەن، چونکە زۆر نزیکە لە ئاوەدانى و مەترسى لەسەر هاووڵاتییان دروستکردووە”.