زاری کرمانجی-چۆمان:
چەند ڕۆژێکە مووشەکێکی نەتەقاوە لەناو زەوییەکی کشتوکاڵی لە گوندی گەزنەی باڵەکایەتی کەوتووەتە خوارەوە، سەرچاوەیەکیش لە دەزگای مین گووتی: ” ئەوە مووشەکی فڕۆکەیەو لە نزیک ئاوەدانی کەوتووەتە خوارەوە، ئێستا تیمەکانمان خەریکی پووچەلکردنەوە.
سەرچاوەیەک لە دەزگای گشتیی کاروباری مین/ هەولێر بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:”ئەم موشەکە بالیستی نییە وەک ئەوەی باس دەکرێت، موشەکی فڕۆکەیەو ئاراستەکراوە، لەناو زەوییەکی کشتوکاڵی گوندی گەزنەی باڵەکایەتی، نزیک لە ئاوەدانی کەوتووەتە خوارەوە”.
ئەو سەرچاوەیە گووتیشی: ” بەپێی نووسینی سەر مووشەکەکە، پێدەچێت تورکی بێت، ئێستا تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداوەکەن، خەریکی پوولەچکردنەوەی ئەو موشەکەن، چونکە زۆر نزیکە لە ئاوەدانی و مەترسی لەسەر هاووڵاتییان دروستکردووە”.