مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئێران بڕیاری داوە ژمارەیەك زانكۆ لە شارە گەورەكانی عێراق بكاتەوە و وەزیری زانست و توێژینەوە و تەكنۆلۆژیای ئێران یش ڕایدەگەیەنێت “چەندین زانكۆی باوەڕپێكراوی وڵاتەكەمان، ئامادەیی خۆیان نیشان داوە لق لە عێراق بكەنەوە.”
حسێن سیمائی سەرەف، وەزیری وەزیری زانست و توێژینەوە و تەكنۆلۆژیای ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕاگەیاند ” زانكۆكانی(زانست و تەكنۆلۆژیای ئێران، زانكۆی فیردەوسی لە مەشهەد و زانكۆی شەریف بۆ تەكنۆلۆژیا) ئامادەن لقەكانی خۆیان لە عێراق بكەنەوە،”
دەشڵێت “لە ئێستادا بۆ لابردنی بەربەستە كارگێڕییەكان، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە پەیوەندی داین.”