وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، بڕیار درا بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار، هاوكات ماوەی قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتەی درێژ كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13/1/2025، وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو ڕايدهگهيهنێت: دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی هەنار لە بازاڕەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کشتوکاڵی پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆمان دەرکەوت کە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکان کەم بووەتهوه و نرخیشى گران بووە، بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، بڕیار درا بە هەلگرتنی بڕیاری قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار، لە دەرەوەی وڵات لە ڕێکەوتی ١٢ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٥.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کردووە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی.
لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: هەر پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی و تایبەت بەپارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بەپرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بریاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتەی خواردن لە دەرەوەی وڵات دوای 31/1/2025 تا درێژایی ساڵ.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کردووە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، نوسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ، بۆ مەبەستی گرتنەبەری رێککاری پێۆیستی کارگێری و یاسایی.