هەردوولا پابەندبوون بە هاوبەشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەماى دەستوور
زارى کرمانجى-سۆران:
نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆككی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 13ـی كانوونی دووەم، لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی هاتووە، سودانی، ئەمڕۆ پێشوازی كرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لە میانەی دیدارەكەدا تاوتوێی پێشهات و ڕووداوەكانی سەر گۆڕەپانی وڵات و ناوچەكە كرا، هەروەها باس لە پێویستی پشتیوانی كردنی حكوومەتی فیدراڵی و سەركەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامە حكوومییەكەی كرا، بەشێوەیەك كە خواستەكانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدی بهێنێت.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و باشترین ڕێگا بۆ ڕێكخستنی پابەندبوونە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم كرا، لەسەر بنەماكانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا پەسەندكراوە.
هەروەها هەردوولا دووپاتیان كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكاندا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و لابردنیان لە وڵاتدا، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق بەدی بهێنێت و ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی پتەوتر بكات.