زاری كرمانجی-سۆران:
بەگوێرەی کەشی پێشبینی کراوی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.
بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە، 13-1-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە، کەشی سبەینێ سێشەممە، 14-1-2025، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت .پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17پلەی سیلیزی