زاری کرمانجی-ڕواندز:
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند ” رۆژى یەکشەممە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی ١٠ دە پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گوند و ناحیە و سەنتەری شار لە سنووری قەزای ڕواندز. بڕیارە ئەم پرۆژانە لە ماوەیەکی نزیکدا بكهونه واری جێبەجێکردن”.
ئاشکراشی کرد پرۆژەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:
١- کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی گوندی بەرزێوە.
٢- دروستکردنی شەقامی سەرەکی گوندی بێخاڵ.
٣- دروستکردنی پردی گوندی بەرگرکە لە ناحیەی وەرتێ.
4- قیڕکردنی ڕێگای گوندی کەلێتە لە ناحیەی وەرتێ.
٥- قیڕکردنی چەند شەقامێکی لاوەکی لە قەزای ڕواندز.
٦- کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی ناحیەی وەرتێ.
٧- قیڕکردنەوەی ڕێگای سەرەکی جوندیان بو کاولوکان.
٨- پڕۆژەی ئاوی مێگر لە سەنتەری قەزای ڕواندز.
٩- دانانی ئاوەڕۆ و چاککردنی چەند شەقامێک لە سەنتەری قەزای ڕواندز.
١٠- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی پاشای گەورە و ڕێگای هامڵتون.
ئاماژەی بەوەشکرد ” جگە لەو کارو پڕۆژە خزمەتگوزاریانە، لە داهاتووشدا بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی تر دەدرێت.