مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نزیكەی هەزار ژن و پیاوی زیندانیكراو، بەشداریی لە هێڵی پێشەوەی كوژاندنەوەی ئاگرە گەورەكەی باشووری كالیفۆرنیا دەكەن .
بە پێی هەواڵەكانی میدیای ئەمەریكا، بەشی چاكسازیی ویلایەتی كالیفۆرنیا (CDCR) لە چوارچێوەی پرۆگرامێكی خۆبەخشی درێژخایەنی تایبەت بە بەندیخانەكان، 939 زیندانیی ژن و پیاو بەشدارییان لە كوژاندنەوەی ئاگری كالیفۆرنیا كردووە و ژمارەكەشیان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
ئاگركوژێنەوە زیندانیكراوەكان لە نێوان ٣٥ كەمپی ئاگركوژێنەوەی پاراستن وەرگیراون كە لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێن، دامەزراوەی كەمترین ئاسایش كە زیندانییەكان كاتەكانیان تێدا خزمەت دەكەن و مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن. دوو لەو كەمپانە بۆ ژنانی زیندانیكراون و لە ڕۆژی دەستبەكاربوونیانەوە ڕۆژانە 5.8 دۆلاریان پێ دەدرێت، بەشداریی كوژاندنەوەی هەر ئاگرێكیش بكەن، بۆ هەر كاتژمێرێك، دۆلارێكیان پێ دەدرێت .
ماوەی شەش ڕۆژە ئاگرێكی گەورە و تۆقێنەر، ویلایەتی كالیفۆرنیای گرتووەتەوە و بەرپرسانی ناوچەكەش ڕایانگەیاند “بەهۆی ئاگرەكەوە 16 كەس گیانیان لەدەستداوە و 13ی دیكەش بێسەروشوێنن و 12 هەزار خانوو و باڵەخانەش سووتاون.”