ساڵی ڕابردوو لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی بلێ كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون، بۆ ئەمساڵیش كۆمەڵێك پڕۆژەی دیكە لە بەرنامەدانە و جێبەجێ دەكرێن.
نادر محەممەد، سەرۆكی شارەوانی بلێ، بۆ زاری كرمانجی گوتی: سەرۆكایەتی شارەوانی بڵێ ساڵی ڕابردوو كۆمەڵێك پڕۆژەمان جێبەجێ كردووە، یەكێك لە پڕۆژەكان بە گوژمەی 272 ملیۆن دینار بوو، ئەویش چەند كۆڵانێك لەناو بلێ قیڕتاو دەكرێن، كە 70%ی پڕۆژەكە تەواو بووە.
سەرۆكی شارەوانی بلێ، دەشڵێ: سێ پڕۆژەی دیكە لە ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندیان وەرگرتووە، گوژمەی ئەو پڕۆژانەش 717 ملیۆن دینارە و لە ناو سەنتەری شاری بلێ و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن.