زارى کرمانجى:
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گووتى، ”پێویستە کورد لە بەغدا بکشێتەوە.”
محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:”پشتگیری هەڵوێستی سەرۆکی حکومەت و حکومەت دەکەین، ئەو بڕیارانەی دراوە بۆ پرسی مووچە و بودجەیە و بۆ بەرگریکردنە لە مافەکانی خەڵک، یەکێک لە خاڵەکانیش ئەوەیە ئەگەر بەغدا جێبەجێی نەکات دەکشێنەوە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ”پێش هەر شتێک بکشێنەوە باشترە، چونکە بەغدا پابەند نابێت، ئێستاش پابەندببێت بە شێوەیەیەکی کاتییە و دواتر دێتەوە سەر ئەقڵە کۆنەکەی پێشتر. ئەوەشی گوت: ئێستا کورد بەهێزە و بەغداش وەکو مانگێک پێش ئێستا نییە، کورد مافی خۆیەتی داوای مافە دەستوورییەکانی بکات”.